سەردێڕ:

سودانی: جوتیاران لەکاتی رادەستکردنی بەرهەمەکانیان راستەوخۆ پارەکانیان وەردەگرن

PM:10:37:24/04/2024

2900 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پارەی تەواوی جوتیاران خەرج دەکرێت بۆ ئەوەی لەکاتی رادەستکردنی بەرهەمەکانیان بە وەزارەتی بازرگانی، راستەوخۆ پارەکانیان وەربگرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، کشتوکاڵ لە عێراقدا نوێنەرایەتی ٧٠٪ـی پیشەی دانیشتوانی عێراق دەکات، بۆیە حکومەت جددیە لە باشترکردنی کەرتی کشتوکاڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەلایەن حکومەتەوە پارەی جوتیاران خەرج دەکرێت کە لەکاتی رادەستکردنی بەرهەمەکانیان بە ناوەندەکانی بەبازاڕکردنی وەزارەتی بازرگانی، راستەوخۆ پارەکانیان وەردەگرن.

ئەوەشی خستە روو، لەپێناو دوانەکەوتنی دابەشکردنی شایستەکانی جوتیاراندا، فەرمانیان بە هەموو کارمەندەکانی ناوەندەکانی بەبازاڕکردن لە وەزارەتی بازرگانی کردووە ٢٤ کاتژمێر دەوام بکەن.

رۆژی ١٢ـی ئەم مانگە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤. وتیشی، "هەوڵ دەدەین زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران بکڕن".













گەلەری