AM:11:29:24/04/2024
5096 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەڕێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە چەند ناوچەیەک خۆڵ دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور
دەبێت، ئەگەری تۆز و خۆڵ هەیە لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان. وتیشی، "پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە
دەبینن".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣٢
سلێمانی :٣٠
دهۆک : ٣٢
زاخۆ : ٣٢
هەڵەبجە : ٣٣
کەرکوک : ٣٧
حاجی ئۆمەران : ٢٠
سۆران : ٣١
گەرمیان : ٣٨