سەردێڕ:

سەرۆکێکی پێشووتری ئەمریکا گەیەندرایە نەخۆشخانە

AM:09:40:15/10/2021

28588 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بیل کلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەهۆی ژەهراویبوونی خوێنەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لە چاودێری چڕدا چارەسەر وەردەگرێت.


دەیلی مەیڵ لە زاری وتەبێژی بیل کلینتۆنەوە بڵاویکردەوە کە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەهۆی هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆوە دوچاری ژەهراویبوونی خوێن بووە، ئاماژەی بەوەشداوە، "کلینتۆن درەنگانی دوێنێ شەو پێنجشەممە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و حاڵەتەکە پەیوەندی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، وەک ئەوەی باسدەکرێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا دۆخی بەرەو باشبوون دەڕوات و وەڵامدانەوەی بۆ چارەسەرەکان هەیە.

بیل کلینتۆنی ٧٥ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩٣ تاوەکو ساڵی ٢٠٠١ سەرۆکی ئەمریکابووە، لەساڵی ٢٠٠٤ بەهۆی گیرانی بۆرییەکانی خوێنی، قەستەرەی بۆ کراوە.

ژەهراویبوونی خوێن، دەستەواژەیەکە بۆ بوونی نەخۆشییەکی مەترسیدار لە مرۆڤ و ئاژەڵدا بەوە جیادەکرێتەوە کە زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دوچاری هەوکردن دەبنەوە بەهۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە بەکتریا لە خوێن و شانەکاندا.

Bill Clinton: Former US president in hospital for 'non-Covid infection' - BBC News












گەلەری