AM:11:45:23/04/2024
6756 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی سنوورداركردنی زیاتری ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، لە ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی
ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی
ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی
چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.