سەردێڕ:

زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە ڕۆژانی جەژندا

PM:08:53:19/07/2021

8088 جار خوێندراوەتەوە

بەشێوەیەکی گشتی لە ڕۆژانی جەژندا بەشێکی زۆر لە خەڵکی شیرینی زیاتر دەخۆن لە کاتی ئاسایی، ئەوەش هەندێک جار رووبەڕووی کێشەی تەندروستییان دەکاتەوە ئەگەر زیاد لە پێویست بخورێت.


بەپێی هەواڵێلی ماڵپەڕی healthline زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە رۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی گشتی خۆی دەبینێتەوە لەمانەدا:

یەکەم: دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕیخۆڵە بەشێوەیەکی توند و دروستکردنی ئازار تێیدا.

دووەم: کاریگەری دەبێت لەسەر خوکردنەوەی کرداری هەرس

سێیەم: ڕێژەیەکی زۆر ئاو لە جەستە هەڵدەمژێت

چوارەم: دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ددانەکان و کلۆربوونیان

پێنجەم: بەهۆی زۆری ڕێژەی شەکر و چەوری تێیدا کێشی جەستە زیاد دەکات

شەشەم: مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.













گەلەری