سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ عێراق دەبێتە خاڵێکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات. دەشڵێت، "عێراق پەیوەندییەکی مێژووی و بەهێزی لەگەڵ تورکیادا هەیە".
ئەمڕۆ دووشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، عێراق وڵاتێکی دراوسێیە و هاوبەشی زۆریان لەگەڵدا هەیە و هەوڵدەدەن بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان
تاوتوێ کرد و ئامادەن پشتیوانی حکومەتی عێراق بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
باسی لەوەش کرد، بڕیاریانداوە بەشداری بکەن لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی
بازرگانیی دڵنیایی تەواو دەدەن لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ عێراق
واژۆ کران.
ئەوەشی
خستە روو، لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لیژنەی عێراق-تورکیایان دامەزراند بۆ چارەسەکردنی
کێشەی ئاو لەسەر بنەمانی زانستی و دانایی.
راشیگەیاند، عێراق دەبێتە هاوبەشێکی بەهێزی ئابووری تورکیا. وتیشی، " بەبێ
جیاوازی سەیری پێکهاتەکانی عێراق دەکەین".