سەردێڕ:

کەسوکاری بکوژ و کوژراوەکەی پرۆژەی نیشتەجێبوونەکەی سلێمانی قسە بۆ ئێن ئاڕ تی دەکەن

PM:11:28:14/10/2021

27064 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکاری ئەو بکوژ و کوژراوەکەی ئەمڕۆی پرۆژە نیشتەجێبوونەکەی سلێمانی قسە بۆ ئێن ئاڕ تی دەکەن.


کەسوکاری ئەو کوڕەی ئەمڕۆ لە پرژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانیدا کوژرا قسە بۆ ئێن ئاڕ تی دەکەن و براکەی دەڵێت، رووداوەکە بە جۆرێک بووە، ئەو کەسە کە بە کوڕی بەرپرسێک ناسراوە بە شێوەی نەشیاو لەناو پرۆژە نیشتەجێبوونەکەدا شۆفێری کردووە و ئەو کوڕەش کە کوژراوە بەهۆی ئەوەی کارمەندی پاسەوانی "سکویریتی"یە داوای کردووە بەو جۆرە شۆفێری نەکات، بەڵام دووبارەی کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک لە کامێراکانی چاودێریدا دەردەکەوێت کە دەست لە ملی یەکتر دەکەن و ئاشت دەبنەوە، بەڵام دواتر ئەو کوڕە دەگەرێتەوە و فیشەک بە براکەمەوە دەنێت و پاش ١٠ خولەک گیان لەدەستدەدات."

باوکی بکوژەکەش کە بەرپرسێکی ساری کەرکوکە باسی لەوەکرد، کە ئەوان کوڕەکەیان رادەستی دادگا کردووە و دادگا هەر رێکارێک بگرێتە بەر پێی رازی دەبن.

دەشڵێت، "من کە کوڕەکەمم دەستگیرکردووە ویستومە بیدەمە دەست ئەو خێزانە، بەڵام قبوڵیان نەکردووە و وتوویانە بیدەمە دادگا."

ئەوەشی خستەڕوو، کە کوڕەکەی خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی پزیشکی بووە.

ئەمڕۆ لە دەروازە ستی سلێمانی کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە، دەمەقاڵێ لەنێوان کەسێک و پاسەوانی پرۆژەکەدا دروستدەبێت و بەهۆیەوە ئەو کەسە تەقە لە پاسەوانەکە دەکات و گیان لەدەستدەدات.














گەلەری