سەردێڕ:

وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی خۆی لەبارەی نرخی نەوتەوە ئاشکراکرد

PM:07:37:14/10/2021

6120 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند، پێشبینیدەکات تەنگژەی وزەی جیهانی ببێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەمەش رۆژانە خواست لەسەر ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت زیادبکات و هەڵاوسان دروستبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا لەبارەی نەوتەوە ئاشکرایکرد، نرخی خەڵوز و گاز پێوانەییە و بەردەوام بڕینی وزەی کارەبا دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستان لەسەرتان کەرتی وزە و پیشەسازی و چڕبوونەوە و زۆر بەکارهێنانی وزە، بەمەش پەنابردنە بەر بەکارهێنانی نەوت دەبێتە پرۆسەیەکی بەردەوام.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ژێر رۆشنایی ئەم بارودۆخەدا، پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا بەشێوەیەک زیادبکات بگاتەوە بە ئاستی قۆناغی پێش دەرکەوتنی کۆرۆنا.

راپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیادبوونی خواست لەسەر وزە لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا، بووە هۆی ئەوەی بڕی یەدەکی هەشت ساڵی نەوتی هەڵگیرا و بەکاربهێنرێت، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٥ەوە هەڵگرتنی نەوت بەشێوەیەکی یەدەک لەلایەن رێکخراوی هاریکاری ئابوری و گەشەی ئابورییەوە نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.

راپۆرتەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە، سستی لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا و بڕینی رەزوی کارەبا بەشێوەیەکی بەردەوام و بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر نەوت، هۆکارن بۆ هەڵاوسانی نرخی نەوت و وزە و بەمەش بوژانەوەی ئانوری لەسەرئاستی نێودەوڵەتی سستی تێدەکەوێت.

بۆچارەسەرکردنی کێشەکەش، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، ئاماژەی بەوەداوە، گۆڕینی جۆری وزە و بەکارهێنانی وزەی پاک کە دۆستی ژینگەبێت هەلێکی باشە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە، بەڵام ئەمەدەبێت بە شێوەیەکی خێرا کاری تێدابکرێت، ئەگەر وانبەکرێت ئەوا بازاڕی وزە لە داهاتوودا توشی تەنگژە و کێشەی قورستردەبێت.

ئەمە لەکاتێدایە، لەماوەی رابردوودا، لەسەر ئاستی جیهان نرخی نەوت و گاز و سوتەمەنی "وزە" بەشیوەیەکی سروشتی بەرزبووە و لەکاتێکدا بەرهەمەهێنانی وزە کورتیهێنا لە ئاسیا و ئەوروپا.

كـ، ئـ








گەلەری