ئەو کەسەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسەوانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لە سلێمانی کوشت دەستگیرکرا و ئاسایش دەڵێت کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، کە ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە ئەمڕۆ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی "دەروازە ستی" پاسەوانێکی پرۆژەکەی کوشت، ئاماژەی بەوەشکردووە، بکوژەکە ناوی (ب. م) كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە و كەسوكارەكەی ھاوكاربوون لە دەستگیركردنیدا.
لەو بارەیەشەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاندبوو، کەسی بکوژ ناسراوە و ناونیشانی دیارە و ئەو
کەسەشی کوژراوە ناوی (ه.م.ك) لەدایكبووی ١٩٩٠و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكەیە لە سلێمانی
و کارمەندی سکویریتی دەروازە سیتی بووە.
وەزارەتی ناوخۆ باسی
لەوەشکردووە، "ئەو کەسە لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەیدا لەگەڵ كەسێک دەبێتە شەڕیان
و دواتر ئەو کەسە بە دەمانچە ھێرشدەکاتە سەری و برینداری دەکات و دواتر گیان لەدەست
دەدات."
ئەمڕۆ لە دەروازە
ستی سلێمانی کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە، دەمەقاڵێ لەنێوان کەسێک و پاسەوانی
پرۆژەکەدا دروستدەبێت و بەهۆیەوە ئەو کەسە تەقە لە پاسەوانەکە دەکات و گیان
لەدەستدەدات.