سەردێڕ:

راگەیەنراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

PM:05:17:18/04/2024

87028 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بەنیشتیمانی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، جاسم محەمەد سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی پێشوازی لە باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت کرد لەنێویشیاندا بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێـم.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنیشنان و سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمەوە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی باسی لەوە کردووە، بەپێی دەستووری عێراقی ٢٠٠٥ بڕیاردرا كە مووچەی مووچەخۆران بە نیشتیمانی بكرێت.

وتیشی، "سیستمی دیموكراسی عێراق پێویستی بە دامەزراوەی دەستووری و سیستمی هەڵبژاردنی راست هەیە لەگەڵ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە ژێر سەرپەرشتی كۆمیسیۆنێكی هەڵبژاردنی سەربەخۆدا".

لایخۆشییەوە، بالیۆزی هەنگاریا جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و رۆڵی دادگای باڵای فیدڕاڵی لە چەسپاندنی بنەما دەستووری و دیموکراسییەکان بۆ بنیادنانی سیستەمێکی پەرلەمان لەسەر بنەمای سەروەری یاسا بەرز نرخاند.













گەلەری