سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: داعش ناتوانێت لە عێراقدا خۆی رێکبخاتەوە

PM:07:50:19/07/2021

4364 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داعش ناتوانێت لە عێراقدا خۆی رێکبخاتەوە و وەک بەڵگەی قسەکانیشی دوو هۆکاری خستووەتەڕوو.


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داعش ناتوانێت لە عێراقدا خۆی رێکبخاتەوە و وەک بەڵگەی قسەکانیشی دوو هۆکاری خستووەتەڕوو.


گاتەع رکابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیە نێودەوڵەتیانەی باس لە بێ توانایی داعش دەکەن لە رێکخستەوەی ریزەکانی راستە و بەهیچ شتێوەیەک جارێکی دیکە داعش ناتوانێت ریزەکانی رێکبخاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داعش توانای کۆنتڕۆڵکردنەوەی هیچ ناوچەیەکی نەماوە بەڵکو ناشتوانێت کۆنتڕۆڵی چەکدارەکانی خۆشی بکات.

راشیگەیاندووە، دوو هۆکار هەن رێگر دەبن لەوەی داعش خۆی رێکبخاتەوە یەکەمیان، بێ توانایی داعش چونکە ناتوانێت هاوڵاتیان بخاتە ریزەکانی خۆیەوە، بەو پێیەی کۆمەڵگای عێراق ئەو رێکخراوە رەتدەکاتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، هۆکاری دووەم بریتیه لە وشکبوونی سەرچاوە داراییەکانی داعش بە جۆرێک ناتوانێت هیچ پاڵپشتیەکی دارایی وەکو پێشوو بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی هاوکاری چەکدارەکانی بکات.

 

گاتەع رکابی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو داهاتەی داعش لە ئێستا بەدەستی دەهێنێت لە رێگەی دزینی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان و دەوڵەمەندەکانەوەیە.













گەلەری