وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەمڕۆوە هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانیی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێکەڵاو دەستی پێکرد.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، هەڵمەتەکە لەناو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكاندا دەبێت.
داواش لە خێزانەکان
دەکات، پەیڕەوی خشتەی کوتانی منداڵەکانیان بکەن هەر لە لەدایکبوونیانەوە تاوەکو
ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە.
وەزارەتەکە
دەشڵێت، ئەم هەڵمەتە ماوەی ١٠ رۆژ دەخایەنێت و لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكاندا
دەبێت و سێ هەزار و ٢٨٠ کارمەند تیایدا بەشدار دەبن.
ئەوەش هاتووە،
لە هەڵمەتەکەدا ٨٧٣ هەزار و ١٩١ منداڵ لە سێ هەزار و ٩٨١ قوتابخانەدا کوتانیان
پێدەدرێت.
داواش لە دایک و
باوکان دەکەن، هاوکاربن لە بەشداربوونی منداڵەکانیان لەو هەڵمەتەدا.
ئەم هەڵمەتە
سەرجەم عێراق دەگرێتەوە و بڕیارە حەوت ملیۆن منداڵ کوتانی بۆ بکرێت.
نەخۆشی سورێژە نەخۆشیەکی
ڤایرۆسیی گواستراوەیە و هەندێک جار کوشندەیە، ساڵی رابردوو لە هەرێم ٢٣ حاڵەتی نەخۆشیەکە
تۆمارکراوە.
ئیحسان سابر،
سلێمانی