ئاژانسی هەواڵی تایوان CNA بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٢:٥٤ بە کاتی ناوخۆى ئەو وڵاتە، لە ناوچەی یانچینگ، ئاگر لە بینایەکی ١٣ نهۆمیدا کەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئاگرەکە کاتژمێر دوو و ٥٤ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بینایەکی ١٣ نهۆمیدا لە ناوچەی یانچینگی تایوان کەوتووەتەوە و بەوهۆیەشەوە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات کاتژمێر حەوت و ١٧ خولەکیش ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە تیمەکان لە ناو بیناکەدا
تەرمی ٢٥ کەسیان دۆزیەوە، ٤٤ کەسیش کە کەوتبوونە بەر کاریگەری ئاگرەکە و برینداربوون،
گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مێژووی درووستبوونی بیناکە
بۆ ٤٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەهۆی کۆنی بیناکە و مەترسی روخانیشیەوە، کارەکانی
کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هێواشی بەڕێوەدەچن.
لە ئێستاشدا، لایەنی پەیوەندیدار وای بۆ دەچن کە
لە نهۆمەکانی ٧ و ١٣دا کە یەکەی نیشتەجێبوونن دانیشتوانەکەی کەوتبنە ژێر داروپەردوی
رووخاوەوە، لەبەرئەوە نیگەرانی هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەوانەی لەو رووداوەدا
گیانیان لەدەستداوە.