سەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی ئەنفالدا دەڵێت، ئەنفال مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی نەتەوەیەک.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی ئەنفالدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنفال تاوانێكی لەیادنەكراو و برینێكی قوڵە و مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی نەتەوەیەک.
وتیشی، میللەتی كورد لە رابردوودا هەموو جۆرەكانی ئازار و نەهامەتیی چەشتووە،
ناكرێت ئەو مێژووە نادیدە بگیرێت و بە بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسییەوە درێژە بە
سیاسەت بدەن.
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕ دەبێت کە تێیدا نزیکەى ٢٠٠ هەزار
ژن و پیاو منداڵی کورد راگوێزران بۆ ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق و زۆرینەیان
شەهیدکران.
ئەمڕۆ ١٤ی نیسان، بە رۆژی یادکردنەوەی ئەنفال دیاریکراوە لە کوردستان، بەهۆی
ئەوەی قۆناغی سێیەمی ئەنفال کە لە ٣١ی ئازار تا ١٤ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ خایاند و
ناوچەکانی گەرمیانی گرتەوە و بە گەورەترین و فراوانترین هێرشی ئەنفال دادەندرێت بۆسەر
کوردستان و تیایدا پێنج هەزار گوند خاپورکران و ٢٠ هەزار ژن و پیاو و منداڵ رەوانەی
سەربازگەی قۆڕەتو کران.