بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە حەوت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەهای ئەو دراوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە حەوت ملیۆن تمەن.
بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، پێشبینی دەکرێت نرخی تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، ئاڵۆزییەکانی
نێوان ئێران و ئیسڕائیل بە هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای تمەن دادەنرێت، دوای ئەوەی
ئێران لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رایگەیاند، وەڵامی توندیان دەبێت بەرامبەر هێرشەکەی
ئیسڕائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا و ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسڕائیل
راگەیاند.
هاوکات، شەوی رابردوو
و بەرەبەیانی ئەمڕۆشسوپای پاسداران بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و
دواتریش لە لوبنانەوە چەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کران و سوپای ئیسرائیل
خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. دواتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
رایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی ئێران دەدەنەوە.
بەهۆی گرژییەکانەوە، سەرجەم
فڕۆکەخانەکانی ئەردەن و یەمەن و عێراق و هەرێم داخران.