پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازارێکی ناوچەی سەدری بەغدا روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بریندار هەیە.
لەبارەی تەقینەوەکەشەوە، شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، تەقینەوەکە لە رێگای بۆمبێکی چێندراوەوە بووە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
هاوکات، تائێستاش بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، تا ئێستا لەئەنجامی تەقینەوەکەوە زیاتر لە ٢٠ کەس بوونەتە قوربانی و دەیانی دیکەش برینداربوون.
لەبارەی رووداوەکەشەوە، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد بە بڵاوپێکردنی فەوجی یەکی لیوای چواری پۆلیسی ئیتیحاددی و دەستپێکردنی تەواوی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە و دەستنیشانکردنی بکەرانی تەقینەوەکە.
هاوکات، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقیش راسپێردراوە بە دابینکردن و دەستەبەرکردنی تەواوی پێداویستییە پزیشکیی و تەندروستییەکان بۆ قوربانیان و چارەسەرکردنی خێرای بریندارەکان.