سەردێڕ:

وێنە..رزگاربوونى ژنێک لەمردن دواى کەوتنەخوارەوەى نەیزەکێک بەسەر پێخەفەکەى

AM:09:07:14/10/2021

14328 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکى کەنەدى لەکاتێکدا لەسەر پێخەفى نووستنەکەى راکشابوو لەناکاو نەیزەکێک لە بنمیچى خانوویەکەیەوە کەوتە سەر پێخەفەکەیى و بەشێوەیەکى سەیر لە مردن رزگارى بوو.


ماڵپەری "tvanouvelles"ى کەنەدی بڵاوى کردەوە، ئەو ڕووداوە لە چواری ئەم مانگە ڕوویداوە، کاتێک هامیلتۆن لە ژورەکەی خۆیدا خەوتبوو لەناکاو لەدەنگێکى بەرز بەئاگا هات و بینى بەهۆی ئاگرێکی گەورەوە بەشێک لە بنمیچى ژورەکەی سوتاوه و چەند پارچە بەردێکى رەشى نامۆش کەوتووەتە سەر پێخەفەکەى.

هامیلتۆن بە ماڵپەرەکەى راگەیاند، بەپەلە لەشوێنی حەوانەکەم بازمدا و ڕوناکی ژورەکەم داگیرساند، ئیتر نەمزانی چی ڕویداوە، بەڵام پاش خولەکێک ئاوڕمدایەوە سەیر دەکەم پارچە بەردێکی ڕەش کەوتووەتە سەر پێخەفەکەم.

دوای ئەو ڕووداوە هامیلتۆن دەڵێت پەیوەندیم بە پۆلیسی فریاکەوتنەوە کرد، ئەوانیش پرسیاریان لێکردم و پێیان وتم ڕەنگە ئەو پارچە بەردانە لەو پرۆژەیەوە هاتبێت کە لە تەنیشتی خانوەکەمانەوە کاری تێدا دەکەن.

پۆلیسیش دەستبەجێ پەیوەندی بە بەرپرسانی ئەو پرۆژەیەوە کرد بۆ ئەوەی بزانن ئەو پارچە بەردە ئاگرینانە لەلایەن ئەوانەوە نەهاتوه؟ بەڵام رەتیانکردەوە کارێکى لەو شێوەیە لە پڕۆژەکەى ئەوانەوە روویدابێت .

چەند شایەتحاڵێکیش بە ماڵپەرە کەنەدییەکەیان ڕاگەیاندووە، ڕوناکییەکی گەورەیان لە ئاسماندا بینی وپاشان تەقییەوە وبەهۆی ئەو تەقینەوەیە چەند ئاگرێکی دروستکرد.

هاوکات هامیلتۆن ئاماژەى بەوە کرد، ئەو رووبەرووی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو یان برینداربون نەبۆتەوە و دەیەوێت پارێزگارى لەو پارچە بەردە رەشانە بکات کە بەر پێخەفەکەى کەوتووە، چونکە نەوەکانی لەو بڕوایەدان تەمەنی ئەو بەردانە دەگەڕێتەوە بۆ ملیارەها ساڵ پێش ئێستا .













گەلەری