سەردێڕ:

پۆلیس: ئەو شۆفێری تەکسییەی لەسەر کرێی گواستنەوە سەرنشینێکی کوشت دەستگیرکرا

PM:11:57:12/10/2021

14104 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی لە شاری هەولێر بەهۆی دەمەقاڵێ لەسەر کرێی گواستنەوە شۆفێرێکی تەکسی سەرنشینێکی کوشت، پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند.


هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسى هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆى دروستبوونى دەمەقاڵێ لەسەر کرێى گواستنەوە شۆفێرێکى تاکسى سەرنشینێکى کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتبووم بەڵام ئەمشەو توانیویانە دەستگیربکەن و ئەو چەکەشی بەکارهێنرابوو دەستی بەسەرداگیرا.

هۆگر عەزیز باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ رووداوە کراوەتەوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.














گەلەری