تووشبوون بە سەرئێشە لە کاتی بەڕۆژووبووندا، یەکێکە لە کێشە باوەکانی مانگی رەمەزان، زۆربەی کات بەهۆی گۆڕانی کتوپڕی کاتی نانخواردن، کاتی خەوتن و کەمبوونەوەی رێژەی شەکرەوە توشی ژانەسەر دەبیت.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا هۆکار و چارەسەرەکانی تووشبوون بە سەرئێشەی لە مانگی رەمەزاندا ئاشکراکردووە.
هۆکارەکانی سەرئێشە لە مانگی رەمەزاندا:
١.تێکچوونی سیستمی خۆراکی و کاتەکەی، ئەو بڕەی کە دەیخۆیت کاریگەرییان هەیە و دەبنە هۆی ژانەسەر.
٢.ئەوانەی تووشی سەرئێشەی نیوەیی و شەقیقە بوون ئەگەر هەیە برسی و تینویان بێت، حاڵەتەکە تیایاندا تووندتر دەبێت.
٣.کەمی کافاین، ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کە چەند هەفتەیەک زۆر کافاینیان وەرگرتووە و پێی راهاتوون.
٤.هەست دەکەیت خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکات و زوو برسیت دەبێت و تەرکیز کەمدەبێتەوە.
٥.کەمبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا، بەهۆی رۆژووگرتنەوە.
٦.گۆڕینی و تێکچوونی کاتەکانی خەو.
چارەسەرکردنی سەرئێشە بە کورتی:
١.راهێنان و وەرزشکردن.
٢.خواردنەوەی گیراوەی زەنجەفیل.
٣.زۆر ئاو خوردنەوە لە ماوەکانی بەرۆژوونەبووندا.
٤.قژ نەبەستن بەتوندی.
٥.مەساجکردنی مل.
٦. خاولییەکی سارد بپێچە لە ملتەوە.