سەردێڕ:

سووریا؛ بەهۆی هێرشێکەوە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:04:29/03/2024

11532 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای حەلەب لە سووریا ، لە هێرشێکی مووشەکیدا بەهۆی تەقینەوەی چەند کۆگایەکەوە ٣٦کەس گیانیان لە دەستدا.


ئەمڕۆ هەینی ، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، زیاتر لە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کۆگاکانی مووشەکی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەی جبرین لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کردە ئامانج.

ئەوەشی خستە روو، تەقینەوە هاوشێوەکان لە ئەلسەفیرە و کفەرجوم لە ڕۆژئاوای حەلەب بیستراوە، لە کاتێکدا دەنگی تەقینەوەکان تا کاتێکی زۆر بەردەوامی هەبووە.













گەلەری