سەردێڕ:

خۆشۆردن شەوان پێش خەوتن باشترە یان لە بەیانیاندا؟

AM:08:34:28/03/2024

3448 جار خوێندراوەتەوە

خۆشۆردن یەکێکە لە رۆتینەکانی رۆژانەمان، بەڵام ئایا بیرت لەوە کردووەتەوە تا چەند کاریگەری لەسەر تەندروستیت دەبێت و چی کاتێک خۆت بشۆیت باشترە بۆ تەندروستیت؟


بەپێی راپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "الیوم السابع"ـدا هاتووە، کاتێک باس لە خۆشۆردن دەکرێت، توێژەران دەبن بە دوو بەشەوە، هەندێک شەوان بەر لە خەوتن و هەندێکیش بەرەبەیانیان پێ باشترە.

هەڵبژاردنی نێوان خۆشۆردن لە بەیانیاندا یان شەواندا زۆرجار بە ئارەزووی کەسییەوە گرێ دەدرێت، لەکاتێکدا دوشگرتن لە بەیانیاندا رەنگە یارمەتیدەر بێت لە دەستپێکردنی رۆژەکەت بە خۆشحاڵی، بەڵام سوودی جیاوازی هەیە بەراورد بە خۆشۆردن لە شەواندا، بە تایبەت ئەوەی کە خۆشۆردنی شەوان یارمەتی خەوێکی ئارامتر دەدات.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پلەی گەرمی گرنگە بەپێی ئەم دوو کاتە جیاواز بێت، بۆ ئەوانەی ئارەزووی خۆشۆردنیان لە بەیانیاندا هەیە، پێشنیار دەکرێت ئاوی سارد بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە و نوێبوونەوە، لەبەرامبەردا خۆشۆردنێکی شەوان بە ئاوی گەرم دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئارامگرتن و ئاسانکاری بۆ خەوتن.

خۆشۆردن هۆکارێکی گرنگە بۆ ئارامی چونکە یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە ئارەقە و بەکتریا کە لە کاتی خەوتندا کۆدەبێتەوە، ئەمەش پێویستی بە شۆردنی خێرا هەیە لە بەیانیاندا بۆ ئەوەی پێستێکی تەندروستت هەبێت.

بەڵام هۆشداری دەدرێت لە زیادەڕەوی لە خۆشۆردن، پێشنیاری ماوەی کورتتر و بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن دەکرێت بۆ رێگریکردن لە خورانی پێست.













گەلەری