PM:11:39:27/03/2024
1304 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی ١١ـی شوباتی ئەمساڵ عێراق و ئوردن گرێبەستێکیان واژۆ کرد بۆ دابینکردنی ٤٠ مێگاوات کارەبا بۆ عێراق، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو هێڵی کارەبایەی نێوان ئوردن و عێراق دەکەوێتە کار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٣٠ـی ئازار هێڵی کارەبای نێوان ئوردن و عێراق دەکەوێتە کار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی شوباتی ئەمساڵ عێراق و ئوردن گرێبەستێکیان
واژۆ کرد بۆ دابینکردنی ٤٠ مێگاوات کارەبا بۆ عێراق.
هەروەها، رۆژی ٢٦ـی مانگی شوباتی ئەمساڵ ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای
عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سێ وڵاتدا سەرقاڵی رێککەوتنن بۆ ئەوەی غازی سروشتی هاوردەی
عێراق بکەن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا. وتیشی، "هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ
ئەوەی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا زیاتر بکەین".