سەردێڕ:

وێنە.. لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەلایەن کادرێکی پارتییەوە هێرشکرایە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی

PM:07:05:10/10/2021

8056 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی روماڵکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە بنکەی دەنگدانی ئامادەیی قەسرۆکی کچان بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدانەکە کە کادری پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگەڵ چەند گەنجێک هێرشییانکردووەتە سەر تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیو زەبر بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی گەیشتووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەباح سۆفی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەکاتی روماڵکردنی پرۆسەی هەڵبژاردندا و کاتێک وێنەی پەیامنێر راستەوخۆ لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی بووە، لەلایەن بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدانی ئامادەیی قەسریۆکی کچان کە کادری پارتییە و لە ناحیەی قەسرۆک لەگەڵ چەند گەنجێکدا هێرشیان کردووەتە سەر تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا بە بەڕێوەبەری وێستگەکە وتراوە کە ئەوان تیمی رۆژنامەوانین و لەلایەن کۆمسیۆنەوە رێگە پێدراون، بەڵام بەڕێوەبەری وێستگەکە کە کارمەندی کۆمسیۆنە وتوویەتی، "باوکی کۆمسیۆنیش رێگەی پێدابن رێگەتان پێنادەم روماڵ بکەن".

سەباح سۆفی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا هەڕەشەیان لێکردوون و دواتر بە دار و دەبەی ئاوەوە بە بەرچاوی پۆلیسەوە پەلەماریانداون و لێیانداون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەباح سۆفی کارت و ناسنامەی رێگەپێدانی روماڵی رۆژنامەوانی دەنگدانی هەیە و رێگەی پێدراوە کە روماڵ بکات.

ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو.

No description available.No description available.












گەلەری