وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، داوایان کردوە لێکۆڵینەوەی خێرا بکرێت کە زیاتر لە ١٠٠ فەڵەستینی لەکاتی گەیاندنی یارمەتییەکان لە باکوری غەززە کوژراون.
دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، کوشتنی ئەو کەسانەی لە غەززە چاوەڕێی کاروانی یارمەتییەکان بوون کردەوەیەکی ترسناکە. دەشڵێت، "پێویستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت".
ئەوەشی خستە روو، ئیسرائیل پابەندە بە رێگەدان لە گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان بە خەڵکی غەززە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد،
لە ئاسمانەوە هاوکارييە مرۆييەکان بۆ خەڵکی غەززە هەڵدەدەن و جەختیشی لە گەیاندنی
بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان کردەوە بۆ ئەو ناوچەیە.
لە ماوەی چوار مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، تاوەکو ئێستا زیاتر له ٣٠ ههزار فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە
و ههزاران كهسی دیكهش بریندار بوون، نزیکەی سێ هەزار سەربازی ئیسرائیلیش گیانیان
لەدەستداوە.