سەردێڕ:

کەرکوك؛ چەند چەکدارێك هێرشیانکردە سەر هێزە ئەمنییەکان

AM:10:15:09/10/2021

4388 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، بەتەقەی چەند چەکدارێك ئەفسەرێك و دوو کارمەندی پۆلیس برینداربوون.


عامر نوری، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی شۆریجە رووبەڕووى هێرشى چەند چەکدارێک بوونەتەوە لەکاتێکدا لەهەوڵى دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکە ئەفسەرێك و دوو کارمەندی پۆلیس برینداربوون.

روونیشیکردەوە، بریندارەکان دوای ئەوەی گەیەنرانە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و دۆخیان جێگیرە و هێشتا لە نەخۆشخانەن.













گەلەری