AM:09:21:09/10/2021
13468 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆى گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکى هاتووچۆدا کە لەناو شارى کەلار روویداوە دوو کەس بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەناو شاری کەلار و لەسەر ڕێگای پشتێنەی شار (حەولی) ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبیلێک لەجۆری (میتسیوبۆشی گلان و ماتوڕسکیلێک)
روویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە لێخوری ماتۆڕسکیلەکە و سەرنشینێکی بریندار بوون، بریندارەکان
بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران".
ئاماژە بەوەش کراوە "یەکێک لە بریندارەکان
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە" .