دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی سەعید ئاباد لە شاری خان ئاباد لە ویلایەتی قەندوز لە ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە زیاتر لە ٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٤٠ هاوڵاتی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، لەناو مزگەوتەکەدا تەقینەوە رویداوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠ نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٤٠ نوێژخوێنی دیکە برینداربوون.
تەقینەوەکە لە
مزگەوتی سەعید ئاباد لە شاری خان ئاباد لە ویلایەتی قەندوز لە باکوری ئەفغانستان
روویداوە.
بەگوێرەی میدیا
ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، نوێژخوێنانی مزگەوتە لە پەیڕەوکارانی مەزهەبی شیعەن.
بەرپرسانی شارەکە
رایانگەیاند، تەقینەوەکە بۆمبووە و راستەوخۆ دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی نوێژی هەینی
روویداوە.
ئەوەشیان خستەڕوو،
بزوتنەوەی تاڵیبان سوورە لەسەر ریشەکێش گروپی چەکداری داعش، ئەوانە هیچ شوێنیکیان
لە ئەفغانستاندا نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەفغانستان
یەکەم رووداوی تەقینەوەیە کە ئەو ژمارەیە زۆرە لە گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتبێتەوە.
کـ. ئـ