سەردێڕ:

دوای ڤاکسینی کۆرۆنا؛ بەرگری پیاو یان ژن زیاتر درێژە دەکێشێت؟

PM:02:53:08/10/2021

5812 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، توێژینەوەیەك دەریخستووە کە ئەو بەرگریەی لە ڤاکسینی کۆرۆناوە وەردەگیرێت دوای شەش مانگ بەرەو لاوازبوون دەچێت، بەڵام ژنان بەرگرییان زیاترە وەک لە پیاوان.


ماڵپەڕی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، توێژینەوەیەك ئاشکرایکردووە کە ژنان بەرگری وەرگیراویان لە ڤاکسینی فایزەرەوە زیاترە بە بەراورد بە پیاوان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوە ٤٨ هەزار کارمەندی تەندروستی لەخۆی گرتووە و تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٤٥ ساڵ لەمانگی کانوونی یەکەمەوە تاوەکو مانگی حوزەیران بەرێوەچووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دژەتەنەکان دوای ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە لەدوای ٨٠ رۆژ بەرەو کەمبوونەوە دەچن، بەڵام ژنان بڕی دژە تەنەکانیان لەپیاوان زیاتربووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، هەریەك لە کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتیك و مۆدێرنا هەواڵی سەرکەوتنی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنایان راگەیاند.













گەلەری