میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە چڕتربوونەتەوە و ناوەڕاست و باشوری کەرتی غەززە موشەکباران کراوە، بەوهۆیەشەوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٨٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان، بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە و باشوری گرتووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٨٣ کەس بە هۆی بۆردۆمانەکانەوە
گیانیان لەدەستداوە و ٣٣٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند،
بەهۆی سەرما و بارانەوە ژیانی هەزاران
ئاوارەی فەڵەستینی کەوتووەتە مەترسییەوە و ئاو چووتە خێمەکانیانەوە.
لە ٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە جەنگ
لەنێوان گروپی چەکداری حەماس و سوپای ئیسرائیلدا هەڵگیرساوە و بە پێی دواین ئامارەکانیش
تا ئێستا لە کەرتی غەزە ٢٦ هەزار و ٨٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٦٤ هەزار و ٤٨٧ کەسی
دیکەش برینداربوون.