بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە ناوچەی تاشکۆپرو لە پارێزگای کاستامۆنو لە تورکیا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی ئالاتارلا لە پارێزگای کاستامۆنو لە تورکیا پاسیك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی
زانیارییەکان رووداوەکە بە جۆرێک بووە شۆفێرەکە کۆنترۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە، بەو
هۆیەشەوە پاسەکە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و کەوتووەتە کێڵگەیەکەوە و وەرگەڕاوە.
لەو ڕووداوەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە
و ٣٣ کەسی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.