AM:11:51:07/10/2021
5988 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو، کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عێراقدا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان، ئاسمان ساماڵدەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ پینجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئاسمانی وڵات ساماڵدەبێت و لەھەرێم پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی پێشتر دەبن.
لەبارەی پێشبینییەکان بۆ رۆژی ھەینی، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ھەریەک لە ھەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور ھیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی دووشەممەی داھاتوو، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما ھیچ گۆڕانکارییەک تێیاندا روونادات.
کـ ، ئـ