ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکردنەوەى بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لە داخستنى بازاڕدا کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو، نرخى دۆلار دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
هاوکات نرخى تمەن بەجێگیرى مایەوە و لە کردنەوەى بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٢٥ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخى پاوەنیش دابەزینى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت لەکاتێکدا دوێنێ ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار دینار بوو.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە
بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ
١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.