قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق ڕایگەیاند، بوونى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى دڵنیایی ده‌داته هه‌مووان، ئەوەش نیشانەی بایەخپێدانی جیهانه به‌هه‌ڵبژاردنه پێشوەختەکەى عێراق.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌عڕه‌جى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌ڤیلێه ڤاریۆلا باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق، به‌ئاماده‌بوونى كیستۆف بیۆك سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكارى ئه‌وروپى وئه‌گنه گلیفیسكاتى جێگر‌ى.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌عڕه‌جى دووپاتیشیكرده‌وه،
حكومه‌تى عێراق كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان ئارام بێت و ئاماده
بێت بۆ شایسته‌ى عێراقییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بوونى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى
له‌عێراق دڵنیایی ده‌داته هه‌مووان وجه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌بایه‌خدانى جیهان به‌هه‌ڵبژاردنه
پێشوەختەکەى عێراق.
له‌باره‌ى دۆسییه‌ى ئاواره‌كان، ئه‌عڕه‌جى
داواى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد زیاتر هاریكار بێت بۆ كۆتایهێنان به‌و دۆسییه مرۆییه
و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان به‌ئارامى.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه
له"به‌رده‌وامى پشتیوانیكردنى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى پردێكى به‌یه‌كه‌وه به‌ستن
بێت له‌ناوچه‌كه"،ئاماژه‌یشیدا به"بوونى 80چاودێرى ئه‌وروپى له‌عێراق،
وه‌ك تۆڕى چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کە".