سەردێڕ:

زرێپۆشە روسییەکان بەگوێرەی ژینگەکانیان رەنگی خۆیان دەگۆڕن

AM:08:58:07/10/2021

5732 جار خوێندراوەتەوە

زانشیانی روسیا جۆرە زرێپۆشێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت ھەست بەو ژینگەیەبکات کە تێیدایە و بەگوێرەی ژینگەکەی رەنگی دەرەوەی خۆی بگۆڕێت.


ئاژانسی ھەواڵی نۆڤۆستی روسی بڵاویکردەوە، زانایانی روسیا جۆر زرێپۆشێکیان دروست کردووە کەبەشی دەرەوەی بە چەند پارچە پلێتێک روپۆشکراوە کە بەڕەنگی کیمیای کارەبایی داپۆشراوە و بەھۆیەوە دەتوانێت خۆی لەگەڵ ئەو ژینگەیەدا بگونجێنێت کە کاری تێدادەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کامێرایانەی بە زرێپۆشەکەوە بەستراون دەتوانن کۆی زانیارییەکان لەبارەی ئەو شوێن و ژینگەیەی تیایدا کاردەکات ھەست پێبکەن و ئەو گۆڕانکارییانەی لەزەویدا روودەدەن راستەوخۆ بگوازنەوە بۆ ناو سیستمی زرێپۆشەکە و بەمەش ئەو ئامێرەی بەرپرسە لە پرۆسەکە رەنگێکی گونجاو بە گوێرەی ژینگەکە و بەرز و  نزمی ئەو ناوچەیەی کاری تێدەکات بۆ زرێ پۆشەکە ھەڵبژێرێت.
ئامانج لە روپۆشکردنی زرێپۆشەکان پاراستنییانە لەو فڕۆکە و درۆنانەی کامێرا و تەلەفیزیۆنیان تێدایە و دەتوانن زرێپۆشەکان بناسنەوە و ئاشکرایان بکەن. ھەروەھا، روپۆشەکە رێگری دەکات لەو کامێرایانەی لەسەر زەوی دانراون و دەتوانن زرێپۆش و کەرەستەکانی دیکە بناسنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٥ زانایانی شاری تۆمسک لە سیبریا توانییان مادەیەک بەرھەم بھێنن کە یارمەتی سەربازەکان بدات خۆیان لەگەڵ ئەو ژینگەیەدا بگونجێنن تیشکی خوار رەنگی سورییان تێدا بەکار دەھێنرێت. روپۆشی بەرگی سەربازەکان لە تەنۆلکەی بچوکی نانۆ و چنراوێکی دابڕ دروستکراوە دەتوانێت رەنگێکی تایبەت بە جلوبەرگە سەربازییەکان بدات.

کـ ، ئـ












گەلەری

‌بەپەلە