سەردێڕ:

بەھۆی بومەلەرزەیەکی بەھێزەوە لەم وڵاتە ٢٠ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:08:28:07/10/2021

4744 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند، لەئەنجامی ئەو بومەلەرزە بەھێزەی لە باشوری ئەو وڵاتەی داوە ٢٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەسیر ناسر بەڕێوەبەری گشتی دەستەی ئیدارەی کارەساتەکان لە پاکستان رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەھێز لە باشوری ئەو وڵاتەی داوە و بەھۆیەوە ٢٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.
دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکەی پاکستان ٥.٧ پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەترەوەبووە و چەقی بومەلەرزەکەش ١٠٢ کیلۆمەتر لە دووری خۆرھەڵاتی کویتاوە بووە.
لەلایەن خۆیەوە سوھەیل ئەنوەر جێگری پارێزگاری پارێزگای ھارنای بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەوە زیتر لە ١٠٠ خانوی لە قوڕ دروستکراو خاپوربوون و زیانێکی زۆر بە خانو و باڵەخانەکان گەیشتووە بە باڵەخانە حکومییەکانیشەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەدان کەس بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.

کـ. ئـ













گەلەری