سەردێڕ:

لەم ناوچەیە داعش هێرشی كرد وکوژراو و بریندار هەیه

PM:09:29:06/10/2021

20052 جار خوێندراوەتەوە

چەكدارانی داعش لەناوچەی عوزێمی نێوان شارۆچكەی خورماتوو و دەشتی عوزیم سەر بە پارێزگای دیالە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای عێراق وبەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.


نیهاد محەمەد وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەهێرشیکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق، لەناوچەى سەفرە كە وەك دەروازەیەكی بازرگانیە لەنێوان دیالە و خورماتوو سەربازێكی عێراقی كوژراوە و دووانی تر بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە، چەکدارانی داعش بۆ ماوەى کاتژمێرێک دەستیان بەسەر بازگەیەکی لیوای ٢ى سەر بە فەوجی یەکی سوپای عێراقدا گرتووە.

 

بڕیار محەمەد، گەرمیان 













گەلەری