سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەکی باکوری کوردستان گیانی لەدەستدا

PM:11:46:18/07/2021

4712 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوری کوردستان لەکاتی پەڕینەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی قەزای زاخۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.


تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، ئەمشەو لەکاتی پەڕینەوەی لە یەکێک لە شەقامەکانی قەزای زاخۆدا هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوری کوردستان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تەکسی لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییەکە خەڵکی پارێزگای جەزیرەی باکوری کوردستانە و تەمەنی ٥٥ ساڵە، ناوی (محەمەد عومەر)ە، خێزاندارە و بەمەبەستی کرێکاری لە قەزای زاخۆ بووە.

باسی لەوەشکرد، دوابەدوای رووداوەکە تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانە و دواتریش پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە و لە ئێستاشدا کەسوکارەکەی لە نەخۆشخانەکەن و بڕیارە، سبەی تەرمەکەی رەوانەی باکوری کوردستان بکرێتەوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری