سەردێڕ:

ناسا لەهەوڵى لەناوبردنى هەسارۆکەیەکە کە بۆتە مەترسى بۆ سەر زەوى

PM:04:47:06/10/2021

4340 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا کەشتییەک رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بە ئامانجی لەناوبردن و گۆڕینی رێڕەوی هەسارۆکەیەک پێش ئەوەی بگاتە زەوی.


ئاژانسی ناسای ئەمەریکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کرد، کەشتی "DART" لە رێگەی موشەکی سپەیس ئێکس ڤاڵکۆن (9)ەوە رەوانەی سیستمی هەسارۆکەی دوانەیی "دیدیموس" و مانگە تایبەتەکەی دەکرێت بە ئامانجی گۆڕینی کەمێک لە ئاراستەی هەسارۆکەکە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "DART" یەکەم کەشتی دەبێت لە تەکنەلۆجیای بەریەککەوتنی جوڵەییدا دەخرێتەڕوو، کە کەشتییەکی گەورە و خاوەن خێراییەکی زۆر ئاراستەی هەسارۆکەیەک دەکات بە ئامانجی گۆڕینی رێڕەوەکەی پێش ئەوەی بگاتە سەر زەوی.

ئاژانسی ناسا هەر تەنێکی نامۆ بەزەوی بە ئەگەری مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر زەوی دادەنێت ئەگەر لە چوارچێوەی ٠.٥ یەکەی خولگەییدابێت کە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار میل دوورە و تیرەکەی ٤٦٠ پێبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، "DART" بەشێکە لە ستراتیجییەتی ناسا بۆ پاراستنی زەوی لە هەسارۆکەکان و لەگەڵ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی دیزاین کراوە.

 


كـ ، ئـ













گەلەری