وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە نزیکی ٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. تەندروستی ئیسرائیلیش دەڵێت، ''ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئیسرائیل هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاندووە."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل ماوەی دوو مانگە هێرشە موشەکیەکانی چڕتر کردووەتەوە بۆسەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامیشدا ٢٣ هەزار و ٣٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا دێت ژمارەی گیانلەدەستدانیش روو لە زیادبوون دەکات.
ئاماژەی بەوەش
کرد، جگە لە گیانلەدەستدان پاش تێپەڕبوونی ٩٦ رۆژ بەسەر جەنگەکەدا ژمارەی بریندارەکان
گەیشتووەتە ٥٩ هەزار و ٤١٠ کەس کە بەرامبەرە بە ٤٪ی تێکڕای دانیشتووانی فەڵەستین.
دەشڵێت، "زیاتر لە ١٨٠ هەزار و ٣٠٠ کەس دووچاری نەخۆشی گواستراوە بوونەتەوە و
دۆخییان ناجێگیرە".
هاوکات تەندروستی
فەڵەستین ئەوەشی خستەروو، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٤ هێرشی موشەکی
١٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٣ کەسیش برینداربوون و چەندین کەسی دیکەش لە ژێر بەرد
و تەڵانی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە کە نازاندرێت ئایا بریندارن یاخود گیانیان
لەدەستداوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە،
بەهۆی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە
و زیاتر لە دوو هەزار وو ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
بۆماوەی ٩٣ رۆژە
جەنگ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، بە هۆکاری ئەوەی بزوتنەوەی حەماس لە
بەرەبەیانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.