PM:02:44:06/10/2021
5248 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدان و کارمەندانی کۆمسیۆن و چاودێرە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە رۆژانی دەنگداندا و لەناو بنکەکانی دەنگداندا مۆبایل بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن چەند توێژێک دەتوانن لە رۆژانی دەنگداندا و لەناو بنکەکانی دەنگداندا مۆبایل بەکاربهێنن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
هەریەک لە بەڕێوەبەری بنکەکانی دەنگدان و کارمەندانی کۆمسیۆن و چاودێرە نێودەوڵەتییەکان
دەتوانن لە رۆژانی دەنگداندا و لەناو بنکەکانی دەنگداندا مۆبایل بەکاربهێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بڕیارە ١٠ی ١٠ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و جگە لەو توێژانەی
کۆمسیۆن رێگەی پێداون، هیچ کەس و لایەنێکی دیکە ناتوانن لەناو بنکەکانی دەنگدان هیچ
جۆرە مۆبایلێک بەکاربهێنن.
كـ. ئـ