سەردێڕ:

تۆپهاوێژی قەیسەری روسیا بە گەورەترین تۆپهاوێژی جیهان دانرا

PM:03:36:05/10/2021

3944 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری Popular Mechanics تۆپهاوێژی قەیسەری روسیای لە کۆشکی کرملن بە گەورەترین تۆپهاوێژ لە جیهاندا داناوە، کە لە ساڵی ١٥٨٦ لە کانزای برۆنز دروستکراوە و لەتوانایدا بووە ٦٠٠ کیلۆگرام بەرد بهاوێژێت.


تۆپهاوێژەکە کە لە جۆری عەیارە ٣٥ بووە لە هیچ جەنگێکدا بەشداری پێنەکراوە، بەڵام بەگوێرەی بۆریس گۆدۆنۆڤ (١٥٥٢ - ١٦٠٥) قەیسەری روسیا، ئامانج لەو تۆپهاوێژە تەنها ترساندنی خەڵک و باڵیۆزەکان و پەیک و نوێنەری وڵاتان بووە.

لە ساڵی ١٨١٢ ناپلیۆن بەنیازبووە تۆپهاوێژەکە لەگەڵ خۆی بباتە پاریس، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، چونکە بەهۆی تۆپبارانکردن و هێرش و پەلاماردانەکانی مارشاڵ کۆتۆزۆفەوە ناچار بوو مۆسکۆ بەجێبهێڵێت.

هەریەک لە تۆپهاوێژەکانی "گۆستاڤ" و "دۆرا"ی ئەڵمانی لە لیستی ١٠ گەورەترین تۆپهاوێژی جیهانی دانراون.

لەساڵی ١٩٣٦، هیتلەر داوای لە گۆستاڤ کروب دروستکاری تۆپهاوێژە ئەڵمانییەکان کرد، تۆپهاوێژێکی بۆ دروستبکات بتوانێت هێڵی بەرگری ماجینۆی فەرەنسی ببڕێت. لەوەڵامی ئەم داواکارییە، گۆستاڤ کروب دوو تۆپهاوێژی عەیارە ٨٠٠ مللیمەتری دروستکردوو یەکەمیانی ناونا "گۆستاڤ" و دووەمیشیان "دۆرا" کەناوی ژنەکەی بووە.

هەریەک لە تۆپهاوێژەکان کێشییان ١٣٥٠ تۆن بووە و بۆ بەستنیان پێویستی بە سێ رۆژ کردووە، لە توانایاندا بووە بە دوری ٤٠ کیلۆمەتر حەوت تۆن بەردە وردە بهاوێژن.

كـ، ئـ














گەلەری