بەهۆی رووداوێی هاتووچۆوە لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێل لە ناوچەی ساکاریای تورکیا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناوچەی ساکاریا لەسەر رێگای خێرای باکوری مارمارا لە تورکیا، بەهۆی پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربون.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری رووداوەکە تاوەکو ئێستا نادیارە و بەهۆی ئەو
رووداوەوە رێگای خێرای مارمارا بە رووی شۆفێراندا داخراوە.
هاوکات پارێزگاری ساکاریا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەست
داوە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لە ئێستادا
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.