سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی لەبەرامبەر پێدانی بەرتیل لە عێراق سزا درا

PM:02:39:05/10/2021

3940 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی بەریتانیا "پێترۆفاک" رایگەیاند، لەبەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل لە عێراق و سعودییە و ئیمارات بە بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٤٥٠ دۆلار غرامە کراوە.


کۆمپانیای کۆمەڵەی خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی بەریتانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دادگای ساوسۆراک کراون بە بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٧٨٥ هەزار و ٤٥٠ دۆلار غرامەی کردووە. ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری سزادانی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نەیتوانیوە رێگری لە کارمەندەکانی پێترۆفاک بکات لە بەرتیلدان بەرامبەر وەرگرتنی پرۆژەی نەوتی لە ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لە هەریەک لە عێراق و سعودییە و ئیمارات.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، کۆمپانیاکە، بە گوێرەی یاسای ژمارە ١٠ی یاسای بەرتیلی شانشینی یەکگرتووی ساڵی ٢٠١٠ سزا دراوە.

بەگوێرەی سزاکە، پێویستە کۆمپانیاکە بەبڕی ٣١ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٩٨٥ دۆلار لە رێکەوتی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ و بڕی ٦٤ ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٥٦ دۆلار لە رێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ و بڕی ٩ ملیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٤٤٠ دۆلار وەک تێچونی نوسینگەی روبەڕووبوونەوەی فێڵ و ساختەکردن لە رێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ وەک سزا رادەست بکات.

لەلایەن خۆیەوە رینییە میدۆری بەرێوەبەری کۆمپانیای کۆمەڵەی خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، "ئەمە قۆناغێکی ناخۆش و نیگەرانیمانە لە کارکردندا و ئێمە لێی بەرپرسین، لەهەڵەکانی رابردووەوە فێربووین و چاکمان کردوون".

دەشڵێت، بەچری کاریان لەسەر کردووە و لەگەڵ نوسینگەی روبەڕوبوونەوەی فێڵکردن و ساختەکاریدا کاری باشیان کردووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێترۆفاک سیستمێکی گشتگیری وای هەیە بتوانێت بەدەم هەموو داخوازییەکانەوە بچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٥ی ئەیلول کۆمپانیای پێترۆفاک رایگەیاند، داندەنێت بە حەوت هەڵەدا کە بریتییە لە پێدانی بەرتیل بۆ بەدەستهێنانی چەند پرۆژەیەکی نەوتی لە عێراق و سعودییە و ئیمارات لە ساڵانی نێوان ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥.

كـ، ئـ













گەلەری