سەردێڕ:

دڵنیاییەک لە فەیسبووکەوە بۆ بەشداربووەکانی

PM:12:51:05/10/2021

7788 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە بەشداربوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واستئەپ، بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو تۆڕانەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، زانیاری تایبەت و کەسی هیچ بەشداربوویەک دزەی پێنەکراوە و بۆ هیچ لایەنێکیش ئاشکرا نەکراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیای فەیسبووک راگەیەنراوێکییان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، هۆکاری لەکارکەوتنی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتسئەپ، لە ئەنجامی هەڵەیەکەوە بووە لە گۆڕینی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە سیستمەکە کە بەرپرسە لە ئاراستەکردنی بنەڕەتی تۆڕەکە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، گۆڕینی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە سیستمەکە بەرپرسە لە هەماهەنگیکردن لە نێوان ئینتەرنێت و ناوەندەکانی تۆمارکردنی زانیارییەکان لە کۆمپانیای فەیسبووک.

دەشڵێن، هەربۆیە لەکاتی لەکارکەوتنی ئەوبەشە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە لەکارکەوتن.

بەوهۆیەشەوە لەبارەی دزەپێکردنی زانیاری کەسی بەشداربوانەوە دڵنیاییاندا لەوەی بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو تۆڕانەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، زانیاری تایبەت و کەسی هیچ بەشداربوویەک دزەی پێنەکراوە و بۆ هیچ لایەنێکیش ئاشکرا نەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی رابردوو بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییە جیهانییەکان لەکارکەوتن و لەناویشیاندا فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام بوونی هەبوو.

رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دوو ئەندامی تیمی ئاسایشی فەیسبوک کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێت رایانگەیاندووە، "لەکارکەوتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنیی و هاککردن ناگەڕێتەوە، هاوکات بەهۆی تەکنەلۆژیاکانی ئەپڵیکەیشنەکەشەوە، بەیەکجاری ئەپڵیکەیشنەکە لەکارنەکەوتووە".

کـ، ئـ













گەلەری