سەردێڕ:

وێنە.. كەوتنەخوارەوەى فڕۆكەيەك گيانلەدەستدانى هەشت كەسى لێكەوتەوە

PM:11:55:03/10/2021

4224 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری میلانی ئیتاڵیا، کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک دوای ماوەیەکی کورت لە ھەڵسانی، گیانلەدەستدانى ھەشت کەسى لێكەوتەوە.


بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئیتاڵیا (ANSA)، فڕۆکەیەکی تایبەتی بچوک، دوای ھەڵسانی لە فڕۆکەخانەی لیناتی رۆماوە بۆ شاری ئۆلبیا لە دوورگەی ساردینا، بەھۆی ھۆکارێکەوە کە ھێشتا نەزانراوە، کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە لە نزیک سان دۆناتۆ سەر بە میلان کەوتووەتە سەر باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو کە وەکو گەراجی ئۆتۆمبیل بەکارهاتووە و لە رووداوەکەدا ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵە.

ئەوەش ئاشکرا کرا، کە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تەقینەوەیەکی بەھێزی لە ناوچەکە لێکەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.













گەلەری