سەردێڕ:

وێنە..پزیشکەکان شتێکی چاوەڕواننەکراو لەناو سکی نەخۆشێکدا دەردەهێنن

PM:01:46:02/10/2021

25772 جار خوێندراوەتەوە

نوژدارانی لیتوانیا لە نەخۆشخانەی شاری کلایبیدا بە بڕى یەک کیلۆگرام برغو و بزماریان لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنا دوای ئەوەی دەستی لە خواردنەوە کهولییەکان هەڵگرتبوو.


پیاوێکی لیتوانی لە شاری کلایبیدای کەناراوەیی لەسەر دەریای بەڵتیک، کاتێک هەستی بە ئازارێکی زۆرکردووە لە گەدەیدا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی لە زاری سارۆناس دیلیدیناس پزیشکی نوژدار لە نەخۆشخانەکە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تیشکی سیتی سکانیان بۆ پیاوەکە کردووە دەرکەوتووە چەندین پارچە کانزا لەناو گەدەیدا هەیە کە هەندێکیان ١٠ سانتیمەتر درێژبوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر بڕیاریانداوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدەن و تیایدا سیتی سکانیان بەکارهێناوە و نەشتەرگەرییەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و تەواوی پارچە کانزاکانیان لەناو گەدەیدا دەرهێناوە.

لەلایەن خۆیەوە، جیرداس سلبافیسیوس سەرۆکی تیمی نوژداران لە نەخۆشخانەی کلایبیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "بەدرێژایی کاری پیشەییمان کەیسی لەمجۆرەمان نەبووە".

دەشڵێت، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی پیاوەکە جێگیرە.

وتیشی، ئەو پیاوە ماوەی مانگێکە دەستی بە خواردنی برغو و بزمار کردووە دوای ئەوەی دەستى لە خواردنەوە کهولییەکان هەڵگرتووە و هیچ هۆکارێکیشی نەبووە بۆ خواردنی ئەم پارچە کانزایانە.


کـ ، ئـ













گەلەری