سەردێڕ:

بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو پلەکانى گەرما لە پایزدا بەرزدەبنەوە

AM:11:52:02/10/2021

10864 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات و هەرێم بەرزدەبنەوە و لە ١٤ پارێزگاش بە پارێزگاکانی هەرێمەوە ٤٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێنن.


ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لەسەرجەم پارێزگاکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەشێوەیەک لە ١٤ پارێزگادا، بە هەرێمیشەوە پلەکانی گەرما ٤٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما لە هەرێم کەمێک بەرزدەبنەوە و لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور هاوشێوەی رۆژی پێشووتردەبن، هاوکات، لەناوچەکانی باشور ئاسمان پەڵە هەوردەبێت.

راگەیەنراوەکە لەبارەی پێشبینی کەشوهەوای رۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمانی هەرێم و ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت و لە باشوریش ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و لەسەرجەم پارێزگاکانیش پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

راگەیەنراوکەی دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور ساماڵ دەبێت و دواتر بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، هاوکات، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە هەوری دەبێت. پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوەڕاست و باشور هاوشێوەی رۆژی پێشووتردەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ نائیل عەلی شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینى دەکرێت لەم مانگەدا یەکەم باران لە وەرزى پایزدا ببارێت". ئەوەشی خستبووەڕوو، تا دە رۆژی داهاتوو هیچ پێشبینییەک نییە بۆ باران بارین لە سەرتاسەری وڵاتدا.

دەشڵێت، بە گوێرەی پێشبیینیەکان رەنگە لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم لەهەندێ ناوچە بارانێکی کەم ببارێت، پێشبینییەکانیش جیگیر نین و دەکرێ بگۆڕێن.


کـ ، ئـ













گەلەری