سەردێڕ:

لەم پارێزگایە پاس بۆ گواستنەوەی دەنگدەران بێبەرامبەر دابینکرا

AM:10:46:02/10/2021

7092 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار رایگەیاند، داوای لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەی کردووە هۆیەکانی گواستنەوە بۆ رۆژی دەنگدان بەردەستبخەن بە ئامانجی گواستنەوەی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکان بەڵگەنامەیەکییان بڵاوکردەوە تیایدا فەیسەڵ شەریفی یاریدەدەری پارێزگاری زیقار بۆ کاروباری ئیداری داوا لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان دەکات ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی گواستنەوە بەمەبەستی گەیاندنی دەنگدەران بۆ بنکەکانی دەنگدان بەردەستبخەن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، داواکراوە ئۆتۆمبێل و پاس بۆ هەردوو رۆژی ٨ی تشرینی یەکەم، کە رۆژی دەنگدانی تایبەت و رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم کە رۆژی دەنگدانی گشتییە دابین بکرێت.

ئامانج لە دابینکردن ئۆتۆمبێل و پاس و هۆیەکانی گواستنەوە، رەخساندنی کەشێکی ئاسانە بۆ گواستنە و گەیاندنی دەنگدەران بە بنکەکانی دەنگدان، تا زۆرترین ژمارەی دەنگدەر بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ ئەندام پەرلەمان. لەلایەن خۆشییەوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەواوی پێداویستییە لۆجستییەکانی ئامادەکردووە و رێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر و هەموو شتێک ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە.


کـ ، ئـ













گەلەری