سەردێڕ:

شەش رۆژ پشووى فەرمى راگەیەندرا

AM:09:36:02/10/2021

66192 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لەسەر راسپاردەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەناوەندەکانى خوێندن شەش رۆژ دەکرێتە پشووى فەرمى".


ئەمڕۆ شەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئەوان پێشبینییان دەکرد کۆمسیۆن سێ رۆژیان پێویست بێت بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن، بەڵام دیارە کاتى لەوە زیاتریان دەوێت.

وەزیرى پەروەردە وتى "لەسەر راسپاردەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان شەش رۆژ لە ناوەندەکانى خوێندن پشوو دەبێت".

وتیشى "لە رۆژى ٦ى تشرینى یەکەمەوە هەتا ١١ى تشرینى یەکەم پشووى فەرمییە لە ناوەندەکانى خوێندن و لە رۆژى ١٢ى تشرینى یەکەم دەوام لە ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە".

بڕیارە لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت و لەسەر ئاستى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى پشتیوانییەکى زۆر بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە لە وادەى خۆیدا لەئارادایە.














گەلەری