سەردێڕ:

بۆچی گەردونناسان ناتوانن هەسارۆکەکانی نزیک لە زەوی ئاشکرا بکەن؟

PM:11:43:01/10/2021

7684 جار خوێندراوەتەوە

زانایان و گەردونناسان نەیانتوانی هەسارۆکەی 2021 SG ئاشکرا بکەن کاتێک لە ١٧ی ئەیلولی ئەمساڵ تەنها ٢٤٠ هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوور بوو بەلایدا تێپەڕبوو، ئەمەش کەمترین دووری بوو لەزەوییەوە بە بەراورد بە دووری مانگ لە زەوییەوە.


پۆڵ چۆدس بەڕێوەبەری کاروباری توێژینەوەکانی تەنەکانی بۆشایی ئاسمان لە ناسا رایگەیاند، چونکە هەسارۆکەی 2021 SG وەک هەسارۆکەی چیلیابینسک کاتێک لە ئاراستەی خۆرەوە بەرەو زەوی هات بەهۆی ئەوە دورییەکی کەمە لە زەوییەوە نەتوانرا ئاشکرا بکرێت.

زانایان لەو باوەڕەدان، درێژی هەسارۆکەی 2021 SG ٩٤ مەترە و پانییەکەی ٤٢ مەترە، بەڵام خێراییەکەی یارمەتیدەری بوو ٦٨ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.

زانایان لەو باوەڕدابوون، ئەگەر هەسارۆکەکە لەسەر خاکی کەنەدادا بکەوتایەتە خوارەوە ئەوا زیانێکی گەورەی بەو وڵاتە دەگەیاند، هەروەکچۆن ٣٦٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەسارۆکەیەک لەسەر شاری سەدوم و عەمورە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەشت هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

گەردونناسان ئاماژە بەوە دەدەن، لەساڵی رابردوو نەیانتوانی تێبینی ئەوە بکەن هەسارۆکەی2020 VT4بکەن کە تیرەکەی ١٠ مەتر بوو بە دووری تەنها ٣٨٠ کیلۆمەتر لەزەوییەوە دوور بوو.

لەساڵی ٢٠١٨ گەردونناسان تێبینی هەسارۆکەی 2009 FH کرد کە تیرەکەی تەنها ٢٠ مەتربوو و تەنها ٣٢ هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە دووربوو.

زانایان ئاماژەیان بەوەدا، سەرجەم هەسارۆکەکان بە هەسارۆکەی چیلیابینسک لەناوچەی ئۆڕاڵ لە روسیا لە ساڵی ٢٠١٣ کەوتەخوارەوە کە لە ئاراستەی خۆرەوە بەرەو زەوی هاتبوو، بەڵام گەردونناسان نەیانتوانی تێبینی بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ساڵی ٢٠٢٦ مرۆڤایەتى لەژێر هەڕەشەی ئەم دیاردەیەدایە تا ئەوکاتەی ئاژانسی ناسا تەلەسکۆبی NEO Surveyor دەخاتەکار و بە شەپۆلەکانی خوار رەنگی سور کاردەکات و لە توانایدایە بە رۆژ یان شەو لە دووری چەند ملیۆن کیلۆمەترێکەوە تێبینی ئەو هەسارۆکانە بکرێن بە ئاراستەی زەوی دێن.


کـ ، ئـ













گەلەری